مردن بە كۆرۆنا لە جیهاندا سێ ملیۆنی تێپەڕاند

حاڵەتەكانی توشبوون گەیشتە 140 ملیۆن

پاش كەمتر لە ساڵ و نیوێك بەسەر دەركەوتنی لە چین، كۆی حاڵەتەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا 140 ملیۆن و مردنیش گەیشتە سێ ملیۆن، نزیكەی 870 ملیۆن پێكوتەی دژ بە ڤایرۆسەكەش دراون.

بەشێوەی فەرمی زیاتر لە سێ ملیۆن مردن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تۆماركرا لەدوای دەركەوتنی یەكەمجارییەوە لە كانونی یەكەمی 2019 لە چین، بەپێی ئەو ئامارەی لەلایەن ئاژانسی فرانس پرێس-ەوە بەپێی ئاماری بەرپرسانی تەندروستی تا ئەمڕۆ شەممە 17ی نیسان تۆماركراون.

پاش كەمبوونەوە لە مانگی ئازاردا، جارێكی تر مردنی ڕۆژانە بە ڤایرۆسەكە لە جیهاندا ڕووی لە بەرزبوونەوە كردەوە، تا ئەوەی گەیشتە زیاتر لە 12 هەزار مردن لە تەنها ڕۆژێكی هەفتەی رابردوودا، بەمەش نزیكبووەوە لە ڕێژەی 14500 مردنی رۆژانە كە لە كۆتایی كانونی دووەمی رابردوو و لە ترۆپكی بڵاوبوونەوەی پەتاكەدا تۆماركرا.

دووشەممەی رابردوو رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دۆخی بڵاوبوونەوەی پەتاكەی “شەرمەزاركەر” ناوبرد لەنێو وڵاتاندا وەك ئیسرائیل كە توانیویەتی رێگری لە بڵاوبوونەوەی بكات بەهۆی ئەو هەڵمەتی كوتانە چڕەی ئەنجامیدادەدات، بەراورد بە وڵاتانی دیكەی وەك هندستان كە روبەڕووی بەرزبوونەوەی بەرچاوی ژمارەی توشبووان و مردن دەبێتەوە.

س: DW

بابەتی پێشتر

منداڵێکی 9 مانگ لە سلێمانی، بە لێکەوتەی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی: دەبێ كوشتنی ژن كۆتایی پێبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیاكانى ده‌رمان له‌مڕۆوه‌ ده‌رمان بۆ ته‌ندروستیی سلێمانى دابینناكه‌ن

كۆمپانیاكانى دابینكردنى ده‌رمان بۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستیى سلێمانى، خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌مڕۆوه‌ ده‌رمان بۆ ته‌ندروستى دابینناكه‌ن. كۆمپانیاكانى دابینكردنى…
Total
0
Share