تەندروستیی جیهانی هۆشاریی لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتایەکی نوێی جیهانی دەدات

رێخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویکردەوە، جیهان لە مەترسی ڤایرۆسی ماربۆرگ دایە، کە ڤایرۆسێکی چارەسەرنەکراوە و لەلایەن زانایانەوە نەناسراوە.

رێکخراوەکە باسی لەوەکردووە، نەخۆشییەکە ئەگەری گواستنەوەی لەنێوان وڵاتانی دراوسێدا هەیە، دوای ئەوەی حاڵەتی تووشبوون لە ناوچەکانی هاوسنوور لە نێوان کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، کۆماری یەکگرتووی تانزانیا و ئۆگاندا تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، مەترسی بڵاوبوونەوەی نێودەوڵەتیی ڤایرۆسەکە زۆرە، بەو پێیەی حاڵەتی پشتڕاستکراوە لە وڵاتەکاندا تۆمارکراوە، کە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکان و تۆڕی رێگاوبان و چەند شارێکی رۆژهەڵاتی ئەفریقا هەیە.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، وەزارەتی تەندروستیی رواندا یەکەم حاڵەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکی لە وڵاتەکەی پشتڕاستکردووەتەوە، دوای دەستنیشانکردنی چەند حاڵەتێک لە 7 پارێزگا لە کۆی 30 پارێزگای وڵاتەکە.

زانایان نیگەرانن لەوەی کەسێک کە گومانی تووشبوونی بە ڤایرۆسەکەی لەسەرە، رواندای بەجێهێشتووە، چونکە سەرچاوەی ڤایرۆسەکە و چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی نادیارە.

ڤایرۆسی ماربورگ لە رێگەی شەمشەمەکوێرە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و لە رێگەی بەرکەوتنی راستەوخۆ لەگەڵ شلەی جەستەی کەسانی تووشبوو، لەسەر رووکار و کەرەستە لە نێوان مرۆڤەکاندا بڵاودەبێتەوە.

نیشانەکانی ڤایرۆسەکە بریتین لە سەرئێشەی توند، ئازاری سک، و خوێنبەربوون لە لووت و دەمەوە بۆ باشترکردنی دۆخی تووشبووکە، چەند چارەسەرێک بەکاردەهێندرێت بەڵام چارەسەری نەخۆشییە نین و چارەسەری پاڵپشتن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: مەترسیی بڵاوبوونەوەی سکچوون و رشانەوە لە شارەزوور بۆ ناوچەکانی دیکە نییە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، “مەترسیی بڵاوبوونەوەی سکچوون و رشانەوە لە شارەزوور بۆ ناوچەکانی دیکە نییە”. سەرکار سورچی،…
زیاتر ببینە

ئەمریکا هۆکاری سەرهەڵدانی کۆرۆنایە.. ڤایرۆسەکە لە تاقیگەیەکی بایۆلۆجیی ئەمریکییەوە دزەی کردووە

شارەزایەکی بواری پەتازانی و سەرۆکی لیژنەی ڤایرۆسات لە گۆڤاریی زانستیی باوەڕپێکراوی ئەمریکیی “لانیست”، لۆمەی ئەمریکا دەکات بەوەی هۆکاری…
Total
0
Share