ئاماری توشبووانی شێرپەنجە و ئایدز لە عێراق ئاشکرا کرا

دەزگای ئاماری ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی کانونی دووەم ئاماری گشتیی توشبووانی شێرپەنجە و ئایدزی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند کە هیچ نەخۆشێکی ئیفلیجی مێشک، مەلاریا و بەلهارزیا لە عێراقدا نییە.

دەزگای ناوندیی ئاماری سەربە وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، “کۆی گشتیی ژمارەی توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجا لە عێراقدا 31 هەزار و 502 توشبووی شێرپەنجە لە ساڵی 2018 دا هەبووە”.

لە ئامارەکەدا هاتووە، لەو ژمارەیە 13 هەزاریان 612 حاڵەتی شێرپەنجە لە عێراق هەیە، کە دەکاتە تێکڕای 70.67 لە هەر 100 هەزار کەسێک، بەڵام ژمارەی توشبووانی ڕەگەزی مێ 17 هەزار و 890 حاڵەت بە تێکڕای 94.84 لە هەر 100 هەزار کەسێک.

هەروەها ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی شێرپەنجەوە لە عێراق لە ڕەگەزی نێردا 5.228 حاڵەت و ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی شێرپەنجەوە لە ڕەگەزی مێدا 5.065 حاڵەتە کە بەگشتی دەکاتە 10.293 حاڵەت.

ئاماژە بە 10 سەرەکیترین هۆکارەکانی گیانلەدەستدان لە عێراق کراوە، گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشییەکانی گورچیلە لە ساڵی 2019، %64.46 کەس بووە، گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە و ڕێژەی  %12.3 دوای ئەویش مردن بەهۆی وەرەمەکان کە ڕێژەی %9.33 بووە، هەروەها نەخۆسییەکانی مێشک بە ڕێژەی %8.4.

جەختیشکراوەتەوە لەوەی کە هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ئیفلیجی مێشک، مەلاریا و بەلهارزیا لە عێراقدا نییە.

بابەتی پێشتر

پیتەر کراوچ بۆ لیڤەرپوڵ: ئەم یاریزانە کۆتایی بە ئەنجامە خراپەکانتان دەهێنێت

بابەتی دواتر

عێراق بە فەرمی داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەكات چاودێری هەڵبژاردنی پێشوەختە بكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share