حاڵەتێکی ترسناکی توشبوون بە کۆرۆنا.. ڤایرۆسەکە 30 جار گۆڕاوە

ئەفریقای باشوور حاڵەتێکی ترسناکی توشبوونی بە کۆرۆنا لە ژنێکدا تۆمارکرد، ئەو ژنە پێشتر تووشی ڤایرۆسی نەمانی بەرگریی (HIV) بووە.

توێژینەوەکانی باشووری ئەفریقا دەریانخستووە کە ئەو ژنە تەمەنی 36 ساڵە و توشبووی HIVە و تووشی کۆرۆنا بووە، بەڵام لە پشکنینەکاندا دەرنەکەوتووە.

بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ئەو ژنە دوای ئەوەی لە مانگی ئەیلولی 2020 تووشی کۆرۆنا بووە، دوای حەوت مانگ لە پشکنینەکانیدا دەرکەوتووە کە ئێستاش ڤایرۆسەکە لە جەستەیدا ماوەتەوە.

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە لەماوەی مانەوەی ڤایرۆسەکە لە جەستەیدا بە نزیکەیی 30 جار بۆهێڵەکانی ئەو ڤایرۆسە گۆڕاوە.

تیمی توێژینەوەی زانکۆی گوازۆلۆ ناتال ڕایانگەیاند، توێژینەوەکانی تایبەت بەو حاڵەتە ئەو ئەنجامەیان بەدەستەوەداوە کە ئەوانەی توشبووی ڤایرۆسی نەمانی بەرگریی HIVن کە بە (ئایدز) ناسراوە، لەحاڵەتی تووشبوونیان بە کۆرۆنا چارەسەر ناکرێن، چونکە ئەو کەسانە سیستمی بەرگریی جەستەیان لاوازە، ئەمەش وادەکات ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جەستەیاندا بمێنێتەوە و گۆڕانکاریی بەسەردابێت بۆ جۆرێکی بکوژ و ئەگەری گواستنەوەشی بەهێز بکات.

بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری ئەفریقا، 7.5 ملیۆن منداڵ و پێگەیشتوو تووشی ڤایرۆسی نەمانی بەرگریی جەستە (ئایدز) بوون، لەگەڵئەوەشدا ئەوانەی تووشی ئەو ڤایرۆسە دەبن سەرەتا کار لەسەر تێکشکاندنی سیستمی بەرگریی جەستە دەکات و خانەکانی بەرگری لەناودەبات، بەمەش ئەوانەی تووشی کۆرۆنا دەبن و هەڵگریی ڤایرۆسی HIVن دەبێتە پاڵنەرێکی بەهێز بۆ گیانلەدەستدانیان.

بابەتی پێشتر

تورکیا بۆردومانی کەمپی مەخموری کرد

بابەتی دواتر

چەمچەماڵ.. هەشت تۆمەتبار دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share