مەکۆی سەرەکیی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەوە گوازرایەوە بۆ گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی.
بڕیارە کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەکۆ نوێیەکەی گۆڕان بکرێتەوە.
دیاریكردنی مەکۆی نوێی بزوتنەوەی گۆڕان بە بڕیاری دانا ئەحمەد مەجیدە کە وەکو رێکخەری گشتیی نوێی بزوتنەوەکە لەلایەن عومەر سەید عەلی، رێکخەری پێشووەوە ناسێندراوە.
لە ماوەی رابردوودا ناكۆكی لەنێوان بەرەی عومەری سەید عەلی و مستەفا سەید قادر لەلایەک و چیا نەوشیروان مستەفا لەلایەكی دیكە دروستبوو دەربارەی پێدانی دەسەڵاتەكانی رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان بە دانا ئەحمەد مەجید.
رۆژی هەینیی رابردوو بۆ رێگری لەو رێوڕەسمەی بڕیاربوو بۆ دەستبەكاربوونی سەرپەرشتیاری گۆڕان ئەنجامبدرێت، چیا نەوشیروان مستەفا، هێزی بۆ گردی زەرگەتە جوڵاند و دەرگای سەرەکیی گردەکەی داخست.