تەندروستیی سلێمانی: ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزی بەردەستە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەئێستادا ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزی لەهەموو مەڵبەندە تەندروستیەکانی پارێزگای سلێمانی بەردەستە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگاداری هاوڵاتییان دەكاتەوە بڕێك لە ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەزری گەیشتووە و لەئێستادا ئەو ڤاكسینە لە بەرێوبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی و هەموو مەڵبەندە تەندروستیەكان بەردەستە و هاوڵاتییان دەتوانن سەردان بكەن بۆ وەرگرتنی.

لەبارەی جۆری ڤاکسینەکەشەوە باسی لەوەکردووە، ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزی ڤاكسینێكی باوەڕپێكراوە و لەلایەن رێكخراوی تەندروستیی جیهانی پەسەندكراوە، سوودێكی زۆری بۆ هاوڵاتییان بە گشتی هەیە بەتایبەت بۆ منداڵان و كەسانی بەساڵاچوو و ئەو كەسانەی بەرگریی جەستەیان لاوازە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە رانیە دەستگیرا بەسەر بڕێكی زۆر شیرینی خراپبوودا و خرایە ناو ئاوی دەربەندی رانیەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، دەستگیرا بەسەر زیاتر لە تۆنێک شیرینی خراپبوودا و شوێنەکەش داخرا. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share