وێنە و زانیاری.. بەنزینی بازرگانیی یەكێك لە وێستگەكانی هەولێر

شۆفێرێك وێنەی سێ جۆری بەنزینی بۆ “ئێستا” ناردووە و دەڵێت، ئەو بەنزینەی ڕوونە لە جۆری 800 دینارییە و دوو جۆرەكەی دیكە بەنزینی بازرگانیی وێستگەیەكی ئەهلیی هەولێرن، باسی زیانەكانیشیان دەكات.

ئەو شۆفێرە كە لەگەڵ وێنەی جۆرەكانی بەنزیندا، وێنەی ئۆتۆمبێلەكەی بە پەككەوتوویی ناردووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە بەنزینی لە وێستگەیەكی ئەهلیی شاری هەولێر كە ناوەكەی لای تۆڕی میدیایی ئێستا پارێزراوە تێكردووە و بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلەكەی لەكاركەوتووە.

لە كاتێكدا شۆفێران گلەیی دەكەن لە خراپیی كوالێتیی بەنزینی 800 دیناری و دەڵێن، ئۆتۆمبێلەكانیانی دووچاری گرفت كردووە، ئەو شۆفێرەی وێنە و زانیارییەكانی بۆ ئێستا ناردووە جەختیكردەوە كە بەهۆی بەنزینی خراپی وێستگەی ئەهلییەوە، ئۆتۆمبێلەكەی لەكاركەوتووە و “فیول پەمپ و نۆزڵەكانی تێكداوە”.

ئەو دوو جۆرە بەنزینەی لە وێنەكاندا دەبینرێن، لە وێستگەیەكی شاری هەولێر فرۆشراون كە یەكێكە لەو هەشت وێستگەیەی ئەمڕۆ لە لایەن پارێزگای هەولێرەوە “بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و دەستکاریکردنى كوالێتی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بە هاوڵاتییان، داخران و ناوەکانیان بڵاوكرانەوە”.

 

 

بابەتی پێشتر

مامۆستا یەكگرتووەكە ڕوونكردنەوە دەدات.. "بەبێ زانیاری و بەهەڵە لەوێبووم"

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی لە پێناو یەکخستنەوەی نێوماڵی کوردی بڕیارێكیان دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share