ئەنتۆنی گریزمان وازی لە یاری نێودەوڵەتی هێنا

ئەستێرەی دیاری هەڵبژاردەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی و یاریزانی فەڕەنسی، ئەنتۆنیۆ گریزمان بە یەکجاری وازهێنانی خۆی لە یارییە نێودەوڵەتییەکان راگەیاند.

یاریزانەکە لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، چەندین ساڵی لە ئالنگاریی لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا بەسەربردووە، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە شوێنەکەی بۆ گەنجێکی نوێ چۆڵ بکات.

راشیگەیاند، پۆشینی درێسی هەڵبژاردەکەی شەرەفێکی گەورە بووە بۆی و چەندین یادگاریی خۆشی پێیەوە دروستکردووە و لەگەڵ هاوڕێکانیدا خاوەنی سەردەمێکی خۆش بووە.

گریزمان تەمەنی 33 ساڵە، 44 گوڵی لە 137 یاری نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا تۆمارکردووە، براوەی جامی جیهانیی ساڵی 2018 یە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرنگترین یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به ‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌، خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامییان ده‌بێت و چه‌ندین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجام ده‌درێن. له‌ خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌کانی…
Total
0
Share