ڕێکخراوێکی ئەمریکی: سەربازانی تورکیا شەوانە ئاگر لە باخی گوندنشینان بەردەدەن

تیمی کوردستانی ڕێکخراوی CPTی ئاشکرایدەکات، سەرباری بۆردوومانکردنی زەوی و زاری گوندنشینان، شەوانە سەربازانی تورکیا دێنە ناوگوندەکان و ئاگر لە ڕەز و باخی ھاوڵاتیان بەردەدەن.

ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایدەکات، ” لەوکاتەوەی کە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دەستیانپێکردووە، زیاتر لە 10 هەزار دۆنم زەوی کشوکاڵی بەھۆی بۆردوومانەکانەوە، لە ناوچەی بەرواری باڵا، لە ھەرێمی کوردستانی عێراق سوتاوە.

تیمی کوردستانی ڕێکخراوەکە سەردانی بەرەکانی شەڕی کردووە لە ناوچەی بادینان و لەو سەردانەدا، ھاوڵاتیەکی گوندی ھرورێ بە CPT ڕاگەیاندووە، “زۆرینەی زەویە کشتوکاڵییەکانی گوندەکەمان بەھۆی تۆپباران و بۆردوومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و ھێرشی ھێلێکۆپتەرەکانی تورکیاوە سوتاون، ھەندێک شەو گوێبیستی ھیچ بۆردوومانێک یاخود ھیچ تەقەیەک نابین، بەڵام گوێمان لە جموجۆڵی سەربازانی تورکیا دەبێت کە دێنە خوارەوە بۆناو گوندەکەمان و زەوی و زار و ڕەز و باخەکانمان دەسوتێنن.”

ڕێکخراوەکە ئاشکرایدەکات، سەرباری سوتانی ڕەز و باخەکانیان، دانیشتووانی گوندی ھرورێ، لەلایەن سەربازانی تورکیاوە ھەڕەشەیان لێکراوە بۆئەوەی چیتر نەچنەوە بۆ ناو باخ و بێستانەکانیان، ھەمان ئەو گوندنشینە وتوویەتی”سەربازانی تورکیا پێیان ووتین، کە ئەگەر بۆ ئاودان و کارکردن بچینەوە بۆ ناو باخ و بێستانەکان، ئەوا وەکو گەریلاکانی پەکەکە ھەژمار دەکرێن و بۆردوومان دەکرێن.”

سەبارەت بە وێرانکارییە ژینگەییەکانی، بۆردوومانەکانی تورکیا لە دەڤەری بەرواری باڵا، سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ بۆ CPT ڕایگەیاندووە، “تەمەنی ھەندێک لەو دارانەی کە سوتێندراون، زیاترە لە 100 ساڵ، ئەوەی کە لێرە ڕوودەدات کارەساتێکی ژینگەییە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم کە بێدەنگی بشکێنن و بەرامبەر بە دەستدرێژییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ژینگەی کوردستان، ھەڵوێست بنوێن، ھەر کاتێک کە دارێک لە شوێنێک دەبڕدرێت، ڕێکخراوە ژینگەییەکان بە توندی سەرکۆنەی دەکەن، بەڵام بۆچی لەبەرامبەر بڕین و سوتاندنی ھەزاران داری ناوچەکەی ئێمە، ئەو ڕێکخراوانە ھیچ قسەیەک ناکەن.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: تائێستا نووسراومان بەدەستنەگەیشتووە تا 120 ملیارەکە رادەستبکەین

بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوی ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێم نەکردووە بۆ رادەستکردنی 120 ملیار دیناری…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە: ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا

هاتوچۆی هەڵەبجە، رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێکی جۆرى…
Total
0
Share