زانیارییەكی نوێ لەبارەی ئەو كەسانەی نەخۆشیی خەمۆكییان هەیە ئاشكرادەكرێت

زانایان لەڕێی توێژینەوەی نوێوە ئاشكرایانكرد كە تۆڕێكی ناو مێشك وادەردەكەوێت كە دوو هێندەی قەبارەی سروشتیی خۆی گەورە بێت لە زۆرینەی ئەو كەسانەی تووشبووی خەمۆكی بوون.

سایتی (ساینس ئەلێرت) ئاماژەی بەوەدا كە، چەندێك زانیارییمان زیادبكات دەربارەی چۆنیەتیی كاریگەریی خەمۆكی لەسەر مێشك، ئەوەندە زیاتر توانای رێگری و چارەسەركردنیمان بەشێوەیەكی باشتر دەبێت.

توێژەرانی بەشداربووی توێژینەوەكە، كە بە سەرۆكایەتیی تیمێكی كۆلێجی پزیشكی وایل كۆنیل لە شاری نیویۆرك ئەنجامدرا، باوەڕیان وایە ئەم دۆزینەوەیە یارمەتیدەر دەبێت لە پەرەپێدانی چارەسەرییەكان لە ئایندەدا، لەوانەش ئەو چارەسەرەی ئەو تۆڕە دەمارییە دیاریكراوە دەگرێتەوە.

توێژەران روونیان كردەوە، “تۆڕەکە لە زۆربەی کەسانی خەمۆکدا فراوان دەبێت بۆ نزیکەی دوو هێندەی قەبارەی خۆی و، ئەم کاریگەرییە لە چەند حاڵەتێکدا دەركەوتووە”.

ئاماژەشدەدەن تۆڕی (frontostriatal salience) توانای فراوانبوونی لە رووبەرێكدا هەیە كە بەشێوەیەكی گشتی شوێنی تۆڕ و ئەركی دیكەیە، پێشتریش ئاشكراكرا كە ئەم گۆڕانكارییانە دەشێت بۆماوەیی بێت.

توێژەران دەڵێن: “فراوانبوونی تۆڕەكە بە تێپەڕبوونی کات جێگیر بووە، كاریگەر نەبووە بە دۆخی میزاجەوە، دەشتوانرێت لە منداڵاندا دەستنیشان بکرێت پێش دەركەوتنی خەمۆکی لەكاتێكی دواتری تەمەنی هەرزەكاریدا”.

بابەتی پێشتر

دابەشكردنی نەوتی سپی دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

لەبارەی مووچەوە دڵنیایی بە هەموو مووچەخۆران دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی دەستی لەكاركێشایەوە.. بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە 6 توشبووی كۆرۆنا لە ئوردون گیانیان لەدەستدا

لە نەخۆشخانەیەكی وڵاتی ئوردون شەش توشبووی كۆرۆنا بەهۆی بڕانی ئۆكسجینەوە گیانیان لەدەستدا، لە بەرامبەریشدا وەزیری تەندروستی وڵاتەكە دەست…
Total
0
Share