لە سلێمانی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی زیندانییان کرایەوە

لە شاری سلێمانی مەڵبەندی تەندروستیی چاکسازیی ژنان و منداڵان کرایەوە، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، بەندکراوان شایستەی ئەوەن خزمەتگوزاریی تەندروستیی باشتریان پێشکەشبکرێت.

بەپێی راگەیەندراوی تەندروستیی سلێمانی، مەڵبەندەکە لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە کراوەتەوە و تەندروستیی سلێمانی ئەرکی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی لە ئەستۆ دەگرێت.

دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لەو مەڵبەندە تەندروستییە بەندكراوان خزمەتگوزاریی تەندروستی و چارەسەری شایستەتر و زیاتریان پێشکەش دەكرێت.

باسی لەوەشکرد کە كۆمەڵێك كەموكوڕییان هەیە وەك كەمی كارمەندی تەندروستی و داوایکرد ئەو كەموكوڕییانە چارەسەربكرێن بۆئەوەی بتوانن خزمەتی زیاتر پێشکەش بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: دوای هەڵبژاردنەکان گفتوگۆی جددی بۆ بەشدارییەکی بەهێز لە بەغداد دەکەین

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ کردنەوەی دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان، بەشداریی پرۆسەكەی كرد، خۆشحاڵ بوو بەوەی…
Total
0
Share