ڕاگەیاندراوی 24 کاتژمێری تایبەت بە پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێردا 248 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، 11 كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون.

كەمێك لەمەوبەر وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 248 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی تووشبوونیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 130 كەس تووشبوون، كەمترین ڕێژەی توشبوونیش لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمار كراوە كە 3 كەسن.”

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، لەو ماوەیەدا 11 توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە كە سێ تووشبوویان لە هەولێر و حەوت تووشبوو لە سلێمانی و یەك كەس لە ڕاپەڕین گیانی لەدەستداوە.

ژمارەی ئەو كەسانەشی لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 497 كەس.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات

وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات و دەڵێت، “ژمارەی پڕبوونی قەرەوێڵەکان لە نەخۆشخانەکان زۆر…
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی زۆربوونی هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا زۆر بووە و ئەگەر زوو…
Total
0
Share