بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 149 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 149 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركرد، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پێشتر

رێبوار تەها: کار بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان دەکەین

بابەتی دواتر

120ھەزار مووچەخۆر لەڕێگای ھەژماری من مووچەی مانگی تەمموز وەردەگرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share