پیاوێکی کورد بەشێک لە جەستەی خۆی دەبەخشێتە سێ کەسی دیکە

زانکۆی  پارێزگای زانستە پزیشکییەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ئاشکرایکردووە، پیاوێکی دانیشتووی خەڵکی شاری بۆکان دوای مردنی جەستەی بەخشییە سێ کەسی دیکە.

بەپێی بەیاننامەکەی زانکۆکە، پیاوە کوردەکە ناوی ئەحمەد قادر ڕەشید بووە و لە تەمەنی 51 ساڵیدا ماوەیەک پێش ئێستا جەڵتەی مێشک لێیداوە و پێشتر بەڵێنامەی بەخشینی ئەندامە ساخەکانی جەستەی واژوو کردووە.

بەخشینی بەشێک لە جەستەی ئەو پیاوە کوردە بە ئاگاداری کەسوکارەکەی بووە و لەناو کەسوکاری پلەیەکی پیاوەکەدا هیچ کەسێک ناڕازی نەبووە.

ئەحمەد قادر، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی “ئیمام خومەینی” شاری ورمێ، گورچیلەکانی درایە دوو نەخۆشی گورچیلەی نەخۆشخانەی ورمێ، جگەریشی بۆ تاران نێردراوە تا لە زوترین کاتدا بدرێتە یەکەمین نەخۆشی چاوەڕێ.

بەپێی زانیارییەکانی زانکۆی  پارێزگای زانستە پزیشکییەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ئەمە نۆهەمین ژمارەی بەخشینی ئەندامی جەستەیە کە تۆمارکراوە.

 

بابەتی پێشتر

گەشتەکانی عومرە دەستپێدەکەنەوە

بابەتی دواتر

كازمی بڕیارێك لە بەرژەوەندیی جوتیاران دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share