سبەینێ پارەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەكرێت

بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژهەڵات رایدەگەیەنێت، سبەینێ كرێی مانگی 10ی ئەمساڵی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەكرێت و لەلایەن بانكەوە ئاگاداركراوینەتەوە كە پارەی پێویست دابینكراوە.

ئامانج سلێمان بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژهەڵات لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەینێ چوارشەممە، كرێی وانەبێژی بۆ مانگی 10ی ئەمساڵی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەكرێت و بەڕێوەبەری خوێندنگەكان دەبێت سەردانی پەروەردە بكەن بۆ وەرگرتنی چەك و پارەكەیان لە بانك بۆ خەرجدەكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بۆ لیستی مانگی 11ی ئەمساڵ داوا لە خوێندنگەكان كراوە لیستەكان ئامادەبكەن و كاری پێویستیان بۆ دەكرێت.

بەڕێوەبەری ژمێریاریی پەروەردە دڵنیایی دا كە پارەی پێویست بۆ كرێی وانەبێژی ئامادەكراوە و لەلایەن بانكەوە ئاگاداركراوینەتەوە كە پارەكە ئامادەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: بەشی ژمێریاری بۆ خەرجکردنی مووچە ڕاسپێردرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، بەشی ژمێریاری بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاسپێردرا. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد،…
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر داواكراوێكی دەستگیركرد

پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركردووە كە فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوو. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،…
Total
0
Share