هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، “له ‌ئێستادا شه‌قامی به‌رده‌م بینای كۆنی دادگای سلێمانی تاوه‌كو ده‌گاته‌ به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌ به‌ربه‌ستكراوه‌.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، “ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە له ‌ئێستادا شه‌قامی به‌رده‌م بینای كۆنی دادگای سلێمانی تاوه‌كو ده‌گاته‌ به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌ به‌ربه‌ستكراوه‌ و كاری قیرتاوكردن‌ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجامده‌درێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” تاوه‌كو كاری نۆژه‌نكردنه‌وه ‌و قیرتاوكردنی ئه‌و شه‌قامه‌ به‌كۆتا دێت، شه‌قامه‌كانی تر بۆ گه‌یشتن به ‌ناوبازاڕ به‌كاربهێنن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوقافی هەولێر لەبارەی هێرشکردنە سەر مامۆستایەکی ئاینیی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی ھەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو کەسەی هێرشی کردبووە سەر مامۆستایەکی ئاینیی دەستگیرکرا. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی ھەولێر ئاماژە…
Total
0
Share