120ھەزار مووچەخۆر لەڕێگای ھەژماری من مووچەی مانگی تەمموز وەردەگرن

فەرمانگەی میدیایی زانیاریی رایدەگەیەنێت، رایدەگەیەنێت، 120 ھەزار مووچەخۆر لە ڕێگای “ھەژماری من”ـەوە مووچەی مانگی تەمموز وەردەگرن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی ھەرێم لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت، ” 120 ھەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی پڕۆژەی “ھەژماری من”، مووچەی مانگی تەمموز وەردەگرن، كە 103 ھەزاریان مووچەخۆری مەدەنی و 17 ھەزاریان پێشمەرگەن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، 193ئامێری ئەی تی ئێم لە 63 شوێنی جیاوازی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و شارەكانی ھەرێمی كوردستان جێگیركراون و مووچەخۆران دەتوانن بەكاریانبهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: کەسێک بەتۆمەتی ئازاردان و دزینی زێڕ لە ژنێکی بەساڵاچوو دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە هەڵیکوتابووە سەر ماڵی…
Total
0
Share