بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزای ئێران لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم چووە بواری جێبەجێکردنەوە

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە جێبەجێکردنی بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم و بەغداد چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “کۆماری ئیسلامی ئێران ڤیزا لەسەر ئەو هاوڵاتی و گەشتیارانە هەڵدەگرێت، کە لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە سەردانی وڵاتی ئێران دەکەن، لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانیش بڕیارەکە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەم بڕیارە ئەو شۆفێرانەش دەگرێتەوە، کە لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە بە تانکەر پاشماوەی نەوت بۆ وڵاتی ئێران دەگوازنەوە، واتە لەمەودوا ئەوانیش دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا بارەکانیان ببەن بۆ وڵاتی ئێران”.

ئاشکراشی کرد، “لە ئێستادا بەبێ ڤیزا و تەنها بە مەرجی هەبوونی پاسپۆرت (24) کاتژمێر لە بنکەی نشینگەی پەروێزخان مامەڵەی ئەو هاوڵاتی و گەشتیارانە ڕایی دەکرێت، کە دەیانەوێت لەڕێگەی دەروازەکەمانەوە سەردانی وڵاتی ئێران بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەت هۆشداری دەدات.. كەمتر لە 50%ی وەرگیراوانی زانكۆ و پەیمانگاكان ‏پەیوەندییان بە بەشەكانیانەوە كردووە

وەزارەتى خوێندنى باڵا هۆشداری دەدات بەو وەرگیراوانەی زانكۆ و پەیمانگاكان كە تا ئێستا پەیوەندییان بەو بەشەوە نەكردووە كە…
زیاتر ببینە

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی: 95%ـی فەرمانبەران و مامۆستایانمان فۆڕمی تەوتینیان پڕكردووەتەوە

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت 95%ـی فەرمانبەران و مامۆستایانیان فۆڕمی تەوتینیان پڕكردووەتەوە و رێژەیەکی کەمیش فۆڕمی هەژماری منیان پڕکردووەتەوە.…
Total
0
Share