کاملا هێرس دەیەوێت ئازادکردنی تۆمەتباران بە کەفالەت قەدەغەبکات

وتەبێژی کەمپەینی کاملا هێرس رایگەیاند، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت ئازادکردنی تۆمەتباران بە کەفالەت قەدەغەبکات.

جەیمس سینگەر، وتەبێژی کەمپەینی هاریس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکس نیوز روونیکردەوە، ”کاملا هێرس پێیوایە پێویستمان بە سیستمێکە کە سەلامەتیی گشتی بپارێزێت نەک سامان، پێویستە سیستمێک بێت کە ئەوە روونبکاتەوە دەبێت کێ لە پشت مێزی دادگا بمێنێتەوە دوای دەستگیرکردن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ”کاملا پاراستنی سیستمی دادوەری بۆ هەموو ئەمریکییەکان بەپێویست دەزانێت بەبێ گوێدانە دۆخی ئابوری، رەگەز و رەچەڵەکیان”.

پێشتر کاملا هێرس،کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا هەوڵی دابوو میکانیزمی ئازادکردنی تۆمەتباران بە کەفالەت رابگرێت و بە سیستمێکی نادادپەروەرانەی لە قەڵەمدابوو.

بابەتی پێشتر

تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می 12ی ئاماده‌یی لە هەرێم ده‌ستیان پێكرد

بابەتی دواتر

بەرگریی شارستانیی سۆران: لاشەی ورچە کوژراوەکەی باڵەکایەتی مۆمیا دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share