ڕوداوێكی شێلان بە ئۆتۆمبێل لە ئەڵمانیا قوربانی لێكەوتەوە

پۆلیسی ئەڵمانیا

چوار كەس گیانیان لەدەستدا و 15ی دیكەش برینداربوو بەهۆی ڕوداوێكی شێلان بە ئۆتۆمبێل لە شاری تریر-ی ویلایەتی ڕاینلاند پالاتینات-ی ڕۆژئاوادی ئەڵمانیا و پۆلیسیش دەڵێت، تۆمەتبارەكە دەستگیركراوە.

سەرەتای ڕوداوەكە كە ئەمڕۆ سێشەممە 1ی كانونی یەكەم بوو دەسەڵاتدارێتی شارەكە ئاشكرایكرد كەسێك بووەتە قوربانی، بەڵام دواتر ئامارەكە زیادیكرد و وتەبێژ بەناوی پۆلیس ئاماژەی بەوەكرد كە ئۆتۆمبێلێك ژمارەیەك خەڵكی لە ناوچەی تایبەت بە ڕێبواران شێلاوە و لە ئاكامدا چوار كەس گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 15ی دیكەش برینداربوون و دوپاتیشیكردەوە كە “هۆكاری پشت ڕوداوەكە ڕوون نییە” و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵ شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بەردەوامە.

بەپێی ئەوەی میدیاكان بڵاویانكردووەتەوە تۆمەتبارەكە بەڕەگەز ئەڵمانییە و تەمەنی 51 ساڵە.

ساتی دەستگیركردنی تۆمەتباری ڕوداوەكە:

لە 9ی تشرینی دووەمی ڕابردووش ڕوداوێكی چەقۆوەشاندن لە ڕۆژئاوای ئەڵمانیا ڕویدا و بەهۆیەوە چەند كەسێك برینداربوون، بەڵام لێكۆڵینەوەكان دواتر ئاشكرایانكرد كە بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دانوستانەکانمان لەگەڵ ئەمریکا درێژخایەن نابن

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆیانە و دەشڵێت، درێژە ناکێشێت. وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا…
زیاتر ببینە

کاملا هێرس دەنگی پێویستی دیموکراتەکانی بۆ کاندیدبوونی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەدەستهێناوە

کاملا هێرس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەنگی نوێنەرانی دیموکراتەکانی بۆ کاندیدبوون لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەدەستهێناوە. بەپێی ئاماری ئاژانسی…
Total
0
Share