بەرگریی شارستانیی سۆران: لاشەی ورچە کوژراوەکەی باڵەکایەتی مۆمیا دەکرێت

بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، “لاشەی ئەو ورچەی لە باڵەکایەتی کوژرا مۆمیا دەکرێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران لە راگەریەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوێنێ هەینی نۆ تیمی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەیان دەرچوون بۆ هێنانەوەی لاشەی ورچە کوژراوەکەی باڵەکایەتی لە قەزای چۆمان.

باس لەوەش دەکات، “ئەگەرچی رێگای شوێنەکە زۆر سەخت و مەترسیداربوو، بەڵام تیمەکانمان دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر توانییان زیاتر لە نزیکەی سێ کیلۆمەتر بە پیادە لاشەکەی بهێننە خوارەوە دواتر بە ئۆتۆمبێل گوازرایەوە بۆ بەرێوەبەرایەتیمان”.

بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، بەهۆی نەبوونی ساردکەرەوەی تایبەت بە ئاژەڵان، لاشەی ورچە کوژراوەکە لەلایەن تیمێکەوە گوازرایەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان لە هەولێر لەنێو ساردەکەرەوەی تایبەت هەڵدەگیرێت تا کاری مۆمیاکردنەکەی بۆ ئەنجامدەدرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لەسەر دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەكەین

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر نەكرێت وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەكەین…
Total
0
Share