داوای لێپرسینەوە لە جۆ بایدن دەکرێت

سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا داوایکرد لە بارەی دۆسیەی دۆزینەوەی بەڵگەنامەکان لە ماڵەکەیدا لێکۆڵینەوە لە جۆ بایدن سەرۆکی وڵاتەکەی بکرێت.

کیڤن مەکارسی سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاند، “لەسەر دۆسیەی دۆزینەوەی ژمارەیەک بەڵگەنامە لە ماڵەکەی جۆ بایدن پێویستە کۆنگرێس لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکات”.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا هەواڵی دۆزینەوەی چەند بەڵگەنامەیەکی نهێنی لەناو بنکەی بین بایدن بۆ توێژینەوە لە واشنتۆن بڵاوکرایەوە.

لەبارەی ئەو پرسەوە کۆشکی سپی ئەمریکا بڵاویکردەوە، “ئەو بەڵگەنامانەی لە ماڵی جۆ بایدن دۆزراونەتەوە دەگەڕێنەوە بۆ ئەو کاتەی کە جێگری سەرۆکی ئەمریکا بووە”.

لای خۆیەوە ریچارد ساوپر راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا وتی، “دوای ئەوەی پارێزەرەکانی بایدن چەند بەڵگەنامەیەکی سەرەتاییان دۆزییەوە، دەستیان بە گەڕان کرد لە چەند شوێنێکی دیکەدا، پێشبینی دەکرێت چەندین بەڵگەنامەی دیکەی تێیدا هەڵگیرابێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا: ئێران بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەتوانێت نەوت بفرۆشێت ئەگەرنا فشارەکان زیاتر دەکەین

لە بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015، ڤیکتۆریا نۆلاند بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری…
Total
0
Share