ئۆکرانیا بەرەو باری لەناکاو دەڕوات

ئەنجومەنی ئاسایشی ئۆکرانیا ڕەزامەندیدا بۆ ڕاگەیاندنی باری لەناکاو لە وڵاتەکەدا، بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکانی هێرشی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا.

ئۆلێکسی دانیلۆڤ وەزیری ئاسایش و بەرگریی نیشتمانیی ئۆکرانیا، دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو وڵاتە داوای کرد پەرلەمانی ئۆکرانیا لەماوەی 48 کاتژمێردا بڕیارەکە پەسەندبکات.

لە ئەگەری ڕاگەیاندنی باری لەناکاو ماوەکەی 30 ڕۆژ دەبێت و دەکرێت دواتر بۆ ماوەی 60 ڕۆژی دیکە درێژبکرێتەوە.

سوپای ئۆکرانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاریدا بەهاتنەوە سەرکاری سەربازە یەدەگەکانی وڵاتەکەی، دوای ئەوەی ڕوسیا هەنگاوەکانی بۆ هاوکاریکردنی ناوچە جیابووەوەکانی ئۆکرانیا دەستپێکرد.

لەوبارەیەوە هێزی وشکانی ئۆکرانیا ئاشکرایکرد، “داواکارییەکە ئەو سەربازانە دەگرێتەوە کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 60 ساڵدایە و کەمترین ماوەی خزمەتیش یەک ساڵە.

ئۆکرانیا 200 هەزار سەربازی یەدەگی هەیە جگە لە 250 هەزار سەربازی هێزە ئەمنییە ڕێکخراوەکان.

هەر ئەمڕۆ حکومەتی ئۆکرانیا داوای لە هاوڵاتییەکانی کردووە بەزووترین کات ڕوسیا بەجێبهێڵن، کە بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی ئۆکرانیا نزیکەی سێ ملیۆن هاوڵاتیی ئۆکرانی لە ڕوسیا دەژین.

لەلایەکی دیکەوە دوێنێ سێشەممە ڕوسیا بڕیاری گواستنەوەی دیپلۆماتەکانی لە ئۆکرانیا ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی حکومەتی ئۆکرانیا ئەرکەکانی لە پاراستنی ئەو دیپلۆماتە ڕوسیانە جێبەجێ ناکات.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران: بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی نەوت و گازەوە نادەستوورییە

بابەتی دواتر

لە مامەڵەی ئۆتۆمبێلدا هاوڵاتییەكی هەڵخەڵەتاندووە <br> دادگای هەولێر ئامادە نییە سكاڵایەك دژی سەرۆكی پارتێكی توركمانی وەربگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share