بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری راسپارد رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی هەر تێبینییەکی تەکنیکی ئەگەر هەبێت لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق و تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری داراییەوە لەسەر داتا و زانیارییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم لەپێناو خێراتر کردنی پرۆسەی تەمویل کردن و دابەشکرنی مووچە.

ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و ئابووری و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی وبەدواداچوون قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری کرد و لە چوارچێوەی بەرەوپێشچوونەکانی پڕۆسەی یەکخستنەوەی رێکارە ژمێریاریی و داراییەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق و وردبینی هاوبەشی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێم و بەهەند وەرگرتنی تێبینی و راسپاردەکانیان سەبارەت بە میلاک و لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پشتبەست بە تۆماری بایۆمەتری بەڕێوەچوو، بە ئاراستەی لابردنی هەر بەربەست و ئاستەنگێک لە بەردەم خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ، لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی هەر تێبینییەکی تەکنیکی ئەگەر هەبێت لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق و تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری داراییەوە لەسەر داتا و زانیارییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم لەپێناو خێراتر کردنی پرۆسەی تەمویل کردن و دابەشکرنی مووچە.

هاوکات لە کۆبوونەوەکە ئاماژە بەوەشدرا کە حکومەتی هەرێم شەفافانە لیستی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی لەسەر بنەمای داتا و زانیارییەکانی بایۆمەتری هەموو مانگێک لەگەڵ تەرازووی پێداچوونەوەی داهات وخەرجییەکان پێشکەش بە حکومەتی فیدڕاڵیی کردووە و لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەش مانگانە تەمویلی مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت و گرنگە ڕێگە نەدرێت هیچ بەربەستێکی تەکنیکی ڕێگر بێت لەم پرۆسەیەدا، بۆیە لیژنەی باڵا هەموو وەزارەت و دامەزراوە و دەستە و فەرمانگەکان و یەکە ژمێریارییەکانی راسپارد کە؛ هەماهەنگی زیاتریان هەبێت بۆ ئەوەی پرۆسەی ئامادەکردنی لیستی مووچە خێراتر و بێ کەم وکوڕی بێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا هەر مووچەخۆرێک تۆمار نەکرابێت و گرفتی یاسایی نەبێت ئاسانکاری بۆ بکرێت بۆ تۆمارکردن بەپێی رێکار ومیکانیزمە کارپێکراوەکان و لە کۆتایی کوبوونەوەکەش قسە لەسەر گرنگیی ژمارەی (کەسیی بێهاوتا UPN ) کرا کە تایبەتە بە هەر تۆمارکراوێک و دەبێتە بناغەی هەموو مامەڵەیەکی حکومی بە مووچەشەوە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی قەڵادزێ دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

بانکی رەشید تاوەکو 200 ملیۆن دینار قەرز دەدات بەو کەسانەی دەیانەوێت یەکەی نیشتەجێبوون بکڕن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share