وەزارەتی بەرگریی عێراق: سێ تیرۆریستمان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیركردووە

وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشكرایكردووە، “سێ تیرۆریست”یان لە پارێزگای سلێمانی بە هاوكاریی ئاسایشی پارێزگاكە دەستگیركردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئازار، لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگریی عێراقدا كە بەشێك لە میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووتەوە هاتووە، “لە ئەنجامی هەماهەنگی نێوان بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی عێراق و بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی، لەڕێی ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشەوە، سێ داواكراو بە مادەی 4ی تیرۆر لە پارێزگای سلێمانی دەستگیركران”.

وەزارەتی بەرگریی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، “داواكراوەكان وایانزانیبوو كە دوورن لە چاوی دەزگا ئەمنییەكان، بەڵام هەماهەنگییە هاوبەشەكان هۆكاربوون بۆ ئەوەی تۆمەتبارەكان بدرێنە دادگا و سزای خۆیان وەربگرن”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ سێشەممە، یەحیا ڕەسول، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاندووە، ”لە درێژەی گەڕان بەدوای داواکراو و ئەندامانی داعشدا توانرا دوو کەس لە هەلەبجە دەستگیر بکرێن، کە بەشداریان لە چەند تاوانێکدا کردووە و تاوانبار بوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەحسون قرمزگول بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ: ئەمە تەنیا بەدەستهێنانی خەڵاتێک نییە بەڵکو هاتنەدی خەونی کیژۆڵەیەکە

بەبۆنەی بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەرانی ساڵی 2025 لەلایەن فیفاوە، مەحسون قرمزگول، هونەرمەندی ناودار، پەیامێکی ستایشی ئاڕاستەی هاندەرانی یانەکە…
Total
0
Share