دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی سلێمانی ئازادکران

خۆپیشاندانی ئەمڕۆی هاوڵاتییانی سلێمانی

دوای ئەوەی ئەمڕۆ 3ی کانونی یەکەم هاوشێوەی دوێنێ خۆپیشاندان لە سلێمانی بەردەوام بوو هێزەئەمنییەکان هەندێک لە خۆپیشاندەرانیان دەستگیرکرد و ئێوارەی ئەمڕۆ ئازادکران.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان لە یەکێک لە بنکەکانی هێزەئەمنییەکان ڕاگیرابوون و دوای چەند کاتژمێرێک بڕیاری ئازادکرانیاندرا و بە پاس گەڕێندرانەوە لای کەس و کاریان.

ئازادکردنی خۆپیشاندەران لە کاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای ئازادکردنی خۆپیشاندەرانی کردبوو.

بەیانی ئەمڕۆ کاتێک خۆپیشاندەران خۆیان ئامادە دەکرد لە شەقامی مەولەوی و سالم و سەرای سلێمانی بڕژێنە سەر جادە، بەشێکیان لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.

خۆپیشاندان ئەمڕۆ بۆ ڕۆژی دووەم لە سلێمانی بەردەوامبوو، خۆپیشاندەران داوای دوانەکەوتنی موچە و باشترکردنی دۆخ و گوزەرانی خۆیان دەکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی پاككردنەوەی لە ناوچە گەشتیارییەكان دەستپێكرد

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەڵمەتێكی پاككردنەوەی لە ناوچە گەشتیارییەكان دەستپێكرد كە بەهۆی بەجێهشتنی پاشماوەی خۆڵ وخاشاك ناوچەكە دەشێوێت.…
Total
0
Share