شەش كەس لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەربەندیخان بڵاویكردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای گشتیی دەربەندیخان-كەلار لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا شەش كەس برینداربوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەربەندیخان تێیدا هاتووە، كاتژمێر 8:30 خولەكی ئەمشەو لە ئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیل لەسەر ڕێگای گشتیی دەربەندیخان-كەلار نزیك پردی قەترە شەش هاوڵاتیی برینداربوون.

ئاماژە بەوە كراوە، سەنتەری فریاكەوتنی خێرا گەیشووتەنە شوێنی ڕووداوەكە و سەرجەم بریندارەكان گوازراونەتەوە بۆ بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید تۆفیق و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری كەركوك: كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا لە 7 كاتژمێرەوە بۆ 13 كاتژمێر زیادیكردووە

 پارێزگاری كەركوك رایدەگەیەنێت، پشكی كارەبای نیشتمانی بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو، زیادیكردووە. رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك، بەشی دابەشكردن…
Total
0
Share