پۆلیسی قەڵادزێ دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد

پۆلیسی قەڵادزێ بڵاویکردەوە، هێزەکانیان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر لەناو شاری قەڵادزێ 2 تۆمەتباریان بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەبەردەم دادگاو پۆلیس دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا و بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی 26 له یاسایی بەرەنگاربوونەوەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان راگیرکران و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

باس لەوەشکراوە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستگیراوە بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر، بۆ زانینی جۆری ماددەکەشی نمونەیەکی لێ بەڕێکرا بۆ تاقیگەی پزیشکی لە سلێمانی، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ: شێوازی خەرجکردن و داناوەی قەرزی جوتیاران جیاوازە و خۆمان دیارییدەکەین

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێدانی قەرزی جوتیاران چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و شێوازی پێدانی قەرزەکە…
Total
0
Share