د. هێمن میرانی: كامێرای پۆینت تو پۆینت 50 %ی رووداوە مەترسیدارەكانی هاتوچۆی كەمكردووەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەپێی دوایین داتاكان سیستمی كامێرای پۆینت تو پۆینت 50 %ی رووداوە مەترسیدارەكانی هاتوچۆی لە شاری هەولێر كەمكردووەتەوە.

د. هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، كامێرای پۆینت تو پۆینت لە شەقامی 150مەتری و شەقامی 120 مەتریی هەولێر و لەسەر رێگای دوكان – سلێمانی- دانراوە و بەپێی ئەو داتایەی لە تەندروستیی هەولێر وەرمانگرتووە لە مانگی ئازاری ئەمساڵ 486 رووداوی هاتوچۆ تۆماركراون و مانگ بە مانگ لەگەڵ كەوتنەكاری كامێرای پۆینت تو پۆینت دانراوە رووداوە مەترسیدارەكانی هاتوچۆ رووی لە كەمبوونەوە كردووە و لە مانگی رابردوودا 254 رووداوی هاتوچۆ تۆماركراوە.

راشیگەیاند، لە ماوەی 6 مانگدا دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینت كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌باح هه‌ورامى: هه‌ر شوێنێك كارمه‌نده‌كانى ڤاكسین نه‌كردبێت داده‌خرێت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت، هەر شوێنێك ڤاکسین بەکارنەهێنێت دایدەخەین. د. سەباح هەورامى، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share