کۆمسیۆن نموونەی سەرەتایی وەرەقەی دەنگدانی پەسەندکرد

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان نموونەی سەرەتایی وەرەقەی دەنگدانی بۆ دەنگدانی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیاران نموونەی سەرەتایی وەرەقەی دەنگدانی پەسەندکردووە، بەڵام ئەمە یەکجارەکیی نییە و ئەگەری هەیە گۆڕانکاری تێدابکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەسەندکردنی وەرەقەی کۆتایی دەنگدان دەکەوێتە دوای پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن و تیروپشک بۆ لیست و حزب و کاندیدەکانی هەڵبژاردن.

ئەمە لە کاتێکدایە چاوەڕێدەکرێت لە نیوەی یەکەمی مانگی داهاتوو کۆمسیۆن تیروپشک بۆ ناوی لیست و حزب و کاندیدە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات.

بابەتی پێشتر

بەهۆی بێکارەباییەوە بنکەیەکی تەندروستی لە هەولێر داخرا

بابەتی دواتر

دوای بەدواداچوونەکەی تۆڕی میدیایی ئێستا بنکە تەندروستییەکەی هەولێر کرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەرزبووە. لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی، لەكاتی…
Total
0
Share