لەبارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە هاتوچۆی هەڵەبجە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، لە  10 تاوەکو 18ی تەموزی 2024 ناو تۆمارکردن بۆ کڕینی تابلۆی ژمارە نایابی ئۆتۆمبێل دەستپێدەکات.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەی خستەڕوو، ”ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەین، بەڕێوەبەرایەتیمان لە  10 تاوەکو 18ی تەموزی 2024، رۆژانە لە کاتژمێر 9:00ی سەرلەبەیانی تاوەکو کاتژمێر 1:00ی نیوەڕۆ دەستدەکات بە ناو تۆمارکردن بۆ ئەوکەسانەی خوازیارن تابلۆی ژمارە نایابی ئۆتۆمبێل بەپێی رێنمایی ژمارە 2ی ساڵی 2022 بکڕن”.

لەو بارەیەوە هاتوچۆی هەڵەبجە چەند رێنماییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ”هاوڵاتی دەبێت خۆی ئامادەبێت لە بەڕێوەبەرایەتیمان و کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامەی پێ بێت، هەروەها پێویستە ئەو کەسەی خوازیاری ناو تۆمارکردنە پێشتر تابلۆی ئۆتۆمبێلی بۆ دەرنەچووبێت بەناوی خۆی یان لەسەر ژمارە مۆبایلەکەی”.

دەشڵێت، ”هەموو ئەو ناوانەی لە ماوەی دیاریکراودا تۆماردەکرێن، هیچ جیاوازیەک نییە لەوەی یەکەم رۆژ یاخود کۆتا رۆژ تۆمارکرابێت و بەیەکەوە هەموویان دەچنە ناو سیستمەکە و دەتوانن کێبڕکێ بکەن لەسەر ژمارەکەی خۆیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لای خەڵکی هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستانە کە بەهۆی لافاوەوە زیانمەندبوون

بافڵ  جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، دڵمان لای خەڵکی هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستانە کە بەهۆی…
زیاتر ببینە

تەواوی وتەكانی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی عێراق

پاش كۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان، كە بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share