بەهۆی بێکارەباییەوە بنکەیەکی تەندروستی لە هەولێر داخرا

ماوەی زیاتر لە مانگێکە بەهۆی بێکارەباییەوە بنکەیەکی تەندروستی لە شاری هەولێر داخرا و کارمەندەکانی چوونەوە ماڵەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، بنکەی تەندروستیی هاوکاری بەهۆی نەبوونی کارەباوە زیاتر لە مانگێکە داخراوە و کارمەندەکانیشی نەهاتوونەتەوە بۆ دەوام.

ئاشکراشیکرد، بەهۆی داخستنی بنکەکەوە کێشە بۆ ئەو خێزانانە دروستبووە کە منداڵەکانیان لەم بنکەیە کوتانی مانگانەیان بۆ دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە هەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتی نووسراو بۆ كردنەوەی لقەكانی بانكی ڕافیدەین لە هەرێم كرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بە مەبەستی كردنەوەی لقەكانی بانكی ڕافیدەین لە شارەكانی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share