دوای بەدواداچوونەکەی تۆڕی میدیایی ئێستا بنکە تەندروستییەکەی هەولێر کرایەوە

دوای ئەوەی تۆڕی میدیایی ئێستا بەدواداچوونی بۆ داخستنی بنکەیەکی تەندروستیی لە شاری هەولێر کرد، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بنکەکەی کردەوە و کارمەندەکانیشی گەڕاندەوە سەر کارەکانیان.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، دوایئەوەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەواڵی داخستنی دەرگای بنکەی تەندروستیی هاوکاریمان بەهۆی کێشەی بێکارەباییەوە بڵاوکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر دەرگای بنکەکەی کردەوە و کارمەندەکانیشی گەڕاندەوە سەر کارەکانیان.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا دەوام لە بنکە تەندروستییەکە ئاسایی بووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر: بەهۆی خۆڵبارینەوە 20 کەس تووشی هەناسەتەنگی بوون”.

تەندروستیی هەولێر رایدەگەیەنێت، “بەهۆی خۆڵبارینەوە 20 کەس تووشی هەناسەتەنگی بوون”. سامان سەلمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر،…
Total
0
Share