مووچەی مانگی 10ی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

بڕیارە رۆژی چوارشەممە، 8ی تشرینی دووەمی 2023 مووچەی مانگی 10ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

ئاماژە بەوەش دەکات، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون و بانکەکانی ئاگادارکردووەتەوە، رۆژی چوارشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2023، مووچەی مانگی 10ی 2023ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: ئامادەکاریمان کردووە و خەڵکێکی زۆر توشی سەرما دەبن

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکرێت، بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە خەڵکێکی زۆر توشی سەرما ببن و ئامادەکاریی تەواومان کردووە.…
Total
0
Share