ئەو خۆراكانەی دەبنەهۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە

پسپۆرێك هۆشداریدەدات بەو كەسانەی كێشەی گورچیلەیان هەیە پێویستە ئاگاداری خۆیان بن لە كاتی خواردنی هەندێك خواردن و خواردنەوەدا.

پرۆفیسۆر گریگۆری فلاکس، پسپۆڕی بواری خۆراك دەڵێت، قەڵەوی، نەخۆشیی شەکرە، هۆکارە بۆماوەییەکان، نەخۆشییەکانی بۆریی میز، ئاستی بەرزی ترشی یۆریک، نەخۆشییەکانی رژێنی پاراتایرۆید و کەمی شلەمەنیەکان یارمەتیدەرن بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە، جگە لە خوێ، گۆشت و فرەكتۆز لە جەستەدا، هەروەها ڤیتامینەکانی C و D، لە هۆکارە سەرەكییەكانن بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە.

دەشڵێت، “خۆراکی سوێر شلەمەنی لە جەستەدا دەهێڵێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی پەکخستنی پرۆسەی میزکردنی ئاسایی و نیشتنی خوێیەکان. تا رێژەی سۆدیۆم لە خۆراکەکەدا زیاتر بێت، دەردانی کالسیۆم زیاتر دەبێت و لە ئەنجامدا بەرد دروست دەبێت، خوێ دەبێت وەک ماددەیەکی سەربەخۆ کەم بکرێتەوە”.

بە وتەی ئەو پسپۆڕە گۆشتی سوور بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دروستبوونی بەردی گورچیلە دادەنرێت، چونکە رێژەیەکی بەرز پرۆتینی ئاژەڵی تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ترشی یوریک و کالسیۆم لە میزدا، کە دەردانی ئەستەمە لە لەش و زۆرجاریش دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە.

لەهەمان كاتدا هۆشداری دەدات، “هەندێك خۆراکی تەندروستیش دەشێت زیانبەخش بێت- لەوانە سپێناخ، جەرجیل، كەرەوز و مەعدەنووس، بەهۆی بوونی ئۆكسالات تیایاندا، چونکە ترشی ئۆکسالیک رێگری دەکات لە دەردانی سروشتیی خوێ لە جەستەدا، ئەمەش بەشدار دەبێت لە دروستبوونی بەرد لە گورچیلە و میزەڵداندا.

بابەتی پێشتر

لە پشدەر کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی باوکی دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

ئەمریکا و بەریتانیا و چەندین وڵاتی دیکە داوا لە هاوڵاتییەکانیان دەکەن لوبنان جێبهێڵن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share