تەندروستیی هەرێم هۆشداریدەدات.. حاڵەتی دیكەی كۆلێرا لە سلێمانی و هەولێر تۆماركران

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەك لە حاڵەتەكانی كۆلێرا لە تەمەنە جیاوازەكان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر دەستنیشانكراون و جەختیش دەكاتەوە كە ژمارە و ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشیەكانی سكچوونی توند زیادیكردووە.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما و سروشتی نەخۆشیەكانی سكچوون و دوابەدوای چالاككردنەوەی بەرنامەی پەتازانی و دۆزینەوەی حاڵەتەكان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیەكانی سكچوونی توند لەلایەن دامودەزگاكانی تەندروستی لە شوێنە جیاوازەکانی هەرێمی كوردستان بەپێی بەرنامە و پلانی دارێژڕاو.

باسی لەوەشكردووە، بۆ بەرچاوڕوونی هاوڵاتییان ڕایدەگەیەنین كەوا ژمارە و ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشیەكانی سكچوونی توند زیادیكردووە و تیمەكانی پەتازانی بەپێی ستانداردی پەتازانی ڕێژەی پشكنین بۆ دۆزینەوەی حاڵەتەكانی كۆلێرا ئەنجامدراوە.

جەختیشی كردووەتەوە، ژمارەیەك لە حاڵەتەكانی كۆلێرا لە تەمەنە جیاوازەكان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر دەستنیشانكراون دوای پشتڕاستكردنەوەی تاقیگەیی.

تەندروستیی هەرێم دەشڵێت، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێكاری زیاتر و توندتری لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكانی كشتوكاڵ و شارەوانی و ناوخۆ و پارێزگا و ئیدارەسەربەخۆكان گرتۆتەبەر بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO و تەندروستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان لەبواری خۆپارێزی و چارەسەری و دابینكردنی پێداویستی پزیشكی.

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویست دەكەین پابەندی ڕێنماییەكانی پاكوخاوێنی كەسی و دڵنیابوونەوە لە ئاوی پاكی خواردنەوە و خۆراك بن و لەكاتی دەركەوتنی نیشانەكانی سكچوون بەزووترین كات پەیوەندی بە دەزگاكانی تەندروستی بكەن لەپێناو ڕێگریكردن لە ئاڵۆزکانیەكان و سەلامەتیان.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: لەبەردەم مەترسیی گۆڕانكاریی دیموگرافیاداین

بابەتی دواتر

كازمی یەكەم دەمانچەی بابلی وەرگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێگەی كەركوك- هەولێر داخرا

بەهۆی نەبوونی كارەبای نیشتمانییەوە هاوڵاتییانی نیشتەجێی ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای كەركوك خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگەی سەرەكی كەركوك-…
Total
0
Share