کۆمەڵێک رێنمایی بۆدابه‌زاندنی کێش له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا 

پزیشکێکی پسپۆڕی زانستی خۆراک چەند رێنماییەک بۆ دابەزاندنی کێش لە مانگی رەمەزاندا بڵادەکاتەوە.

د. کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک رێنماییەکانی دابەزاندنی کێش لە مانگی رەمەزاندا بەمشێوەیە دەخاتەڕوو:

1-خواردنی قاپێک زه‌ڵاته‌ دوای رۆژوو شکاندن و پێش به‌ربانگ له‌گه‌ڵ خواردنی سه‌وزه‌ی وه‌ک خه‌یار ، کاهوو ، ترۆزی له‌ نێوان به‌ربانگ و پارشێو ۰

2- نه‌خواردنی شیرینی ، رۆژووه‌که‌ت به‌ میوه‌یه‌ک بشکێنه‌ ، له‌ بری شیرینی میوه‌یه‌کی شیرینی وه‌ک سێو ، پرته‌قاڵ ، لاله‌نگی ، کاڵه‌ک ، شووتی بخۆ، رۆژانه‌ له‌ یه‌ک خورما زیاتر مه‌خۆ .

3- دوور بکه‌ره‌وه‌ لە‌ خواردنی سارده‌مه‌نی ، خواردنه‌وه‌ گازییه‌کان ، خواردنە خێراکان، خواردنی سووره‌وه‌کراو ، به‌ز و چه‌وری و دووگ ، پێستی مریشک.

4- رۆژانه‌ له‌ یه‌ک پیاڵه‌ چه‌ره‌س زیاتر مه‌خۆ، ئه‌گه‌ر خواردت پێویسته‌ سوێر کراو نه‌بێت و به‌ کاڵی بێت.

5ـــ وه‌رزش کردن رۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر باشترین کات پێش بانگی ئێوارەیە‌ یان دوو کاتژمێر دوای به‌ربانگ له‌گە‌ڵ زیادکردنی جووڵه‌، چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ پێ بۆ مزگه‌وت و کردنی نوێژی ته‌راویح سوودی زۆره‌.

6- دوای تێربوون یه‌کسه‌ر له‌ سه‌ر سفره‌ یان مێزی نان خواردن هه‌سته‌ و بڕۆ، له‌ قاپی بچووک خواردن بخۆ.

7- نانی تیری و هه‌ورامی به‌ تایبه‌ت ئاردی بۆر یان جۆ بخۆ له‌ بری نانی بازاڕ و سه‌موون و ناوساجی و ناو‌شکێنه‌ و کولێره‌ به‌ڕۆن بخۆ، له‌ بری برنجی سپی، برنجی قاوه‌یی یان بۆر به‌کار بهێنه‌ و به‌ پڵاو لێبنرێت باشه‌.

8- خواردنه‌وه‌ی ده‌ په‌رداخ یان زیاتر له‌ ئاو له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو، هه‌موو نیو کاتژمێر جارێک یه‌ک په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه‌.

9- دوور بکه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گیراوه‌ و ئاماده‌کراو، له‌ جیاتی شه‌ربه‌تی فرێش میوه‌که‌ به‌ ساغی بخۆ.

10- رێکخستنی کاته‌کانی نووستن، دوور بکه‌ره‌وه‌ له‌ شه‌ونخوونی، به‌ رۆژ مه‌خه‌وه‌ و به‌ شه‌و به‌خه‌به‌ر بیت له‌ به‌ربانگه‌وه‌ تا پارشێو، رۆژانه‌ یه‌ک کاتژمێر بچۆره‌ به‌ر هه‌تاو له‌ نێوان کاتژمێر دەی به‌یانی بۆ چواری عه‌سر.

بابەتی پێشتر

سۆران عومەر: نزیکەی 568 ملیار دینار خرایەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم

بابەتی دواتر

دادگای فیدڕاڵی: وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی شوبات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎تێڕوانینێک بۆ بەمۆمبوونی جگەر

بەمۆمبوونی جگەر (تەشەموعی جگەر) چی دەکات؟ نیشانەکانی هۆکارەکانی دەشتنیشانکردنی نەخۆشییەکە چارەسەرکردنی، هەموو ئەم زانیارییانە لەم بابەتەدا دەخەینەڕوو بەمۆمبوونی…
Total
0
Share