راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەڵەبجەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی بەكراوای سەر بە ناحیەی سیروان لە ئەنجامی شەڕو دەمەقاڵێ و بەهۆی بەركەوتنی چەقۆوە گەنجێك گیانیلەدەستدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ كە دانیشتووی گوندی بەكراوابوو بەهۆی بەركەوتنی چەقۆوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا و تەرمەكەی رەوانەی پزیشكیی داد كرا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا فەرمانی دەستگیركردن بۆ دووتۆمەتبار دەرچووە كە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی سەرقاڵی گەڕانن بە دوای تۆمەتباران بەمەبەستی دەستگیركردنیان و دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە لە بنكەی پۆلیسی سیروان رێكخراوە.

بابەتی پێشتر

شەش خۆراکی سپی کە دەبێت ئەو کەسانەی نەخۆشیی شەکرە و فشاری خوێنیان هەیە لێی دووربکەونەوە

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی پێدانی قەرز و پێشینە بە فەرمانبەران و هاوڵاتییان راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی تەندروستی: دۆخی دەرمان بەمشێوەیە بەردەوام بێت گرفتەکە قوڵتر دەبێتەوە

دکتۆر ڕەهێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەمی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانەوە لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەر…
Total
0
Share