ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژران

دوو کۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوێنێ چوارشەممە 18ی تشرینی دووەم، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە ناوچە سنورییەکانی شنۆ تەقەیان لێکراوە و کوژراون.

لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، “ئەو دوو کۆڵبەرە خەڵکی شنۆ و سەڵماس بوون بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێرانەوە کە دەستڕێژی گولەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە لە ناوچە سنورییەکانی شنۆ کوژراون”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، “یەکێک لە کۆڵبەرەکان ناوی هاکان محەمەدزادەیە و خەڵکی گوندی کریکانی سەر بە شارۆچکەی کۆهساری سەڵماسە و کۆڵبەری دووهەم ناوی وەسیم فەردین زادەیە و خەڵک گوندی پرداوێی شنۆیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. کۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاکێکی زۆر بەهۆی مانگرتنی کۆمپانیاکانی پاککەرەوە

لە ئێوارەی دوێنێوە کۆمپانیاکانی پاککردنەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی خەرجنەکردنی ئەو شایستە داراییانەی بۆیان تەرخانکراوە کارەکانیان ڕاگرتووە.…
Total
0
Share