ئومێد خۆشناو: ساڵێكی زەحمەتمان بەڕێكرد و زوڵمەكانی بەغداد لەسەر هەرێم بەردەوامبوو

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، لە ئەمساڵدا ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران لە سەری ساڵدا سەردانی هەولێر دەكەن و هەموو پلانێك لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەكان دانراوە و هەموو ئامادەكارییەك بۆ پێشوازیكردن لە ساڵی نوێ و گەشتیاران كراوە.

وتیشی، “پێشوازی لە ساڵێكی نوێ دەكەین و ساڵێكی زەحمەتمان بەڕێكرد و زوڵمەكانی بەغداد لەسەر هەرێم بەردەوامبوو”.

راشیگەیاند، ئێستا خەڵكی كوردستان دڵیخۆشە بەشێك لە شایستەداراییەكان دابیندەكرێت و مووچە مافێكی ئاسایی مووچەخۆرانە و ئومێد دەكەین ساڵی داهاتوو زوڵم لە هەرێم نەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەبوبەكر هەڵەدنی: وەڵامەكەی دیندار زێباری لە وەڵامی حكومەتی نەرویج دەچێت

ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان لە چاوپێككەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا تایبەت بە وەڵامەكەی حكومەتی راسپاردەی هەرێم دەڵێت، وەڵامەكە لە…
Total
0
Share