بریکاری وەزارەتی تەندروستی: دۆخی دەرمان بەمشێوەیە بەردەوام بێت گرفتەکە قوڵتر دەبێتەوە

دکتۆر ڕەهێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەمی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانەوە لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەر تا کۆتایی ساڵ بەمجۆرە بەردەوامبێت کێشەکە قوڵتر دەبێتەوە.

دکتۆر ڕەهێڵ فەرەیدوون لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “دوای دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆمار داوامان لێکرد کە میکانیزمێکی گونجاو دابنرێت تا لە ڕێگەیەوە بتوانرێت بڕە بەشی باشتر و پشکی زیاتر لە دەرمان و پێداویستیی پزیشکی لە عێراقەوە بنێردرێت و پەیوەندییەکان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێراق پتەوتربکرێت.

وتیشی، سەرۆک کۆمار بەڵێنیدا لەگەڵ دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێ کۆبوونەوەی تایبەت ڕێکبخات لەنێوان هەردوو وەزارەتی تەندروستی، “تاوەکو بتوانین بە پاڵپشتیی سەرۆک کۆماردەرمانی زیاتر و باشتر بگەیەنرێت بە هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بەوەکرد، نابێت نەبوونی پارە لە بانکەکاندا ببێتەهۆی ئەوەی دەرمان نەمێنێت، ساڵی رابردوو لە سلێمانی هەندێک پارەی ساڵانی رابردوو بۆ دابینکردنی دەرمان مابوو بەڵام ئەمساڵ ئەوەش نیە، بۆیە ئەگەر وابێت ئەمساڵ دۆخی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان لە سلێمانی خراپتر دەبێت.

دکتۆر ڕەهێڵ فەرەیدوون وتی، تەنانەت ئەگەر پارەی کڕینی دەرمان لە بانکەکانیشدا زیادبکرێت و بچێتە بواری جێبەجێکردنیشەوە، هێشتا کێشەکە بەردەوام دەبێت و بەم دۆخەوە خراپتریش دەبێت، ئەمە زەنگێکی مەترسیدارە بۆ دۆخی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان لە پارێزگای سلێمانی بە تایبەتی، کە ئەگەر بگەینە کۆتایی ساڵ گرفتەکە قوڵتر دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

كوڕی سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

ئیبراهیمۆڤیچ کەی وازدەهێنێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share