زانیاریی نوێ لەبارەی پێدانی قەرز و پێشینە بە فەرمانبەران و هاوڵاتییان راگەیەندرا

وەفدێكی بانكی ناوەندیی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد و هەنگاوەكانی پێكهێنانی بانكی نیشتمانیان تاوتوێكرد و وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت، “بەدەستبەكاربوونی بانكەكە فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە چەندین پێشینە و قەرز و خزمەتگوزاریی دارایی و بانكی سوودمەنددەبن و سەرجەم بانكە حكومییەكانی وەزارەتی دارایی لە ژێر چەتری بانكی نیشتمان رێكدەخرێنەوە”.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رۆژی پێنجشەممە وەفدێكی بانكی ناوەندیی عێراقی سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابورییان كرد و لە دیدارێكدا گفتوگۆ لە سەر دوایین هەنگاوەكانی پێكهێنانی بانكی نیشتمان كرا و هەردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگیی دوولایەنە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی پێكهێنانی بانكەكەیان كردەوە لە نزیكترین كاتدا و ڕۆڵی بانكەكەیان لە پڕۆسەی پێشخستنی بواری دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەرزنرخاند.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بانكی نیشتمان كە سەرمایەكەی زیاتر لە 250 ملیار دینارە، كۆتایی ساڵی رابردوو لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی رەسمی پێدرا، بەدەست بەكاربونی بانكەكەش فەرمانبەران و هاولاتیان لە چەندین پێشینە و قەرز و خزمەتگوزاریی دارایی و بانكی سوودمەند دەبن و سەرجەم بانكە حكومییەكانی وەزارەتی دارایی لە ژێر چەتری بانكی نیشتمان رێكدەخرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى دەستپێدەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، سبەینێ تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى لە سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.…
زیاتر ببینە

پەیامی قوباد تاڵەبانی لە ساڵیادی کارەساتی یەکی شوبات: ئەرکی ئێمەی کوردە بە یەک گیان و هەڵوێستەوە رووبەڕووی نەیارانمان ببینەوە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، ئێمە لەناو خۆماندا سەد رەنگ بین، هەزار جۆر ململانێ، ناکۆکی و بەرژەوەندیی جیاوازیشمان هەبێت، بەڵام…
Total
0
Share