سەرچاوەیەك بۆ ئێستا: هێرشی ئەلیكترۆنی دەكرێتە سەر ماڵپەری شەفافییەت

چەندجارێك هێرشی ئەلیكترۆنی كراوەتە سەر ماڵپەری شەفافییەت و هەوڵی پەكخستنی دراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون ئەمڕۆ سێشەممە، چەندجارێك هێرشی ئەلیكترۆنی كراوەتە سەر ماڵپەری شەفافییەت بە مەبەستی پەكخستنی، كە ماڵپەرەكە تایبەتە بە خستنەڕووی داهاتی فەرمانگەكان لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، چەند جارێك هەوڵی پەكخستنی دراوە، بەڵام بناغەیەكی زۆر باشی بۆ دانراوە و نەتوانراوە پەكبخرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ئەو جەمپانەی لە گەڕەک و شەقامەکاندا دانراون پێویستە لاببرێن

شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، “ئەو جەمپانەی لە گەڕەک و شەقامەکاندا دانراون پێویستە لەماوەی هەفتەیەکدا لاببرێن”. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە…
Total
0
Share