وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: 93 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکراوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە، تا ئێستا نزیکەی 93 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر نزیکەی 465 هەزار خێزان دابەشکراوە.

بەپێی ئەو راپۆرتەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی دابەشکردنی نەوت بڵاویکردووەتەوە، لەمساڵدا تا ئێستا نزیکەی 93 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر نزیکەی 465 هەزار خێزان دابەش کراوە و دەکاتە رێژەی 30% کۆی نەوتی دابەشکراو.

ئەو نەوتەی دابەشکراوە بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بڕی 105 هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەرگیراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە، تا ئێستا 878 هەزار و 741 هەزار خێزان ماون سوودمەندبن لەو بڕە نەوتە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەمال کۆچەر: دەستگیرکردنی چالاکوانانی بادینان دەنگەکانی منیان بەرزکردەوە

کاندیدی سەرکەوتووی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بادینان ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی چالاکوانانی بادینان لەلایەن دەسەڵاتەوە، کاریگەری لەسەر بەرزی دەنگەکانی هەبووە.…
Total
0
Share