زیاد جەبار: یەكێتی هەموو هەوڵێكی خۆی دەخاتەگەڕ كە مووچە تەوتین بكرێت

لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی رایدەگەیەنێت، یەكێتی هەموو هەوڵێكی خۆی دەخاتەگەڕ كە مووچە تەوتین بكرێت و مووچەخۆران مانگانە لە كاتی خۆیدا مووچەكانیان وەربگرن.

زیاد جەبار، لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەكێتی هەموو هەوڵێكی خۆی دەخاتەگەڕ كە مووچە تەوتین بكرێت و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هیچ گومانیان نەبێت و مووچەكانیان زامندەكرێت و لەكاتی خۆیدا دەگاتە دەستیان.

وتیشی، ” لقی بانكە فیدراڵییەكان لە هەرێم نییە و هەوڵەكان بۆ ئەوەیە رێگایەك بدۆزرێتەوە مووچە تەوتین بكرێت تاوەكو لە داهاتوودا مووچەخۆران لە كاتی خۆیدا مووچەكانیان وەربگرن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا: بەکارهێنانی کارەبا بۆ خۆگەرمکردنەوە کارەسات دەنێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەکارهێنانی کارەبا بۆ خۆگەرمکردنەوە کارەسات دەنێتەوە. ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت، “بەکارهێنانی…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: غاز بۆ سەرجەم گەڕەکەکان دابیندەکرێت

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە، غاز  بۆ سەرجەم گەڕەکەکان دابیندەکرێت. قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، ئاگاداری دانیشتووانی گەڕەکەکانی ناوەندی…
Total
0
Share