زانایان رێگەیەکی نوێیان بۆ چارەسەری هەوکردنی درێژخایەنی لەوزەتێن داهێناوە

زانایانی زانکۆی پزیشکیی سێچێنۆڤ، شێوازێکیان داهێنا بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی درێژخایەنی لەوزەتێن بە بەکارهێنانی کاریگەری شەپۆلی رادیۆیی، کە دەبێتە هۆی پاراستنی لەوزەتێنەکانی مرۆڤ.

زاناکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو شێوازە نوێیە دەتوانرێت لە کلینیکەکانی دەرەوەی نەخۆشخانەکاندا بەکاربهێنرێت، چونکە تایبەتمەندە بە کەمترین خوێنبەربوون، و نەشتەرگەرییەکە لە رێگەیی بێهۆشکردنی ناوچەییەوە بۆ ماوەی 15 خولەک ئەنجامدەدرێت.

بە گوێرەی قسەی تیمی پسپۆڕی زانکۆکە، چەند نەشتەرگەریی سەرەتا کە ئەنجامدراوە وەک تاقیکاری هەمووی سەرکەوتوو بووە و کاریگەر بووە، پارێزگاری لە لەوزەتێنەکانی نەخۆشکردووە و پێویست نەبووە کە دەربهێندرێن.

پرۆفیسۆر گالینا نیکیفۆرۆڤا دەڵێت، خاڵی جەوهەری ئەم چارەسەرکردنە لە فراوانکردنی ستۆما خۆی دەبینێتەوە کە چینی رووکاری لەوزەتێنەکانە لە رێگەی شەپۆلی رادیۆییەوە و دروستکردنی بەربەستێکە لەسەری، کە رێگری دەکات لە هەر ڤایرۆس و بەکتریایەک بگاتە سەر لەوزەتێنەکان.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share