بلومبێرگ: دەرمانێکی منداڵان لە عێراق پێکهاتەی ژەهراوی تێدایە

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ ئاشکرایدەکات، دەرمانێک کە دروستکراوی وڵاتی هندستانە و لە عێراق بۆ منداڵان بەکاردەهێنرێت ماددەی ژەهراوی مەترسیداری تێدایە.

بەپێی  راپۆرتەکەی ئاژانسی بلومبێرگ، شروبی (کۆڵد ئاوت)کە دەرمانێکی هندییە و بۆ چارەسەری سەرمابوونی منداڵان بەکاردەهێنرێت، لە مانگی ئازاری رابردوو لە یەکێک لە دەرمانخانەکانی شاری بەغداد کڕدراوە و دواتر لە لایەن تاقیگەی Valisure ی ئەمریکی سەربەخۆوە پشکنینی بۆ کراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەپێی ئەنجامی پشکنینەکان لە هەر شوشەیەکی شروبەکەدا %2.1 ی ماددەی گیلاکۆڵ ئەسیلینی تێدایە کە ئەمە 21 هێندەی ئەو رێژە ئاساییەیە کە دەبێت لە شوشەیەکدا هەبێت”.

ئاشکراشیکردووە، “وەزارەتی تەندروستیی عێراق و رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ئەنجامی پشکنینەکە ئاگادارکراونەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکیان نەناوە”.

لای خۆیەوە سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە بلومبێرگی وتووە، “ئەم پرسە بابەتێکی تازە نییە، بەڵام عێراق رێوشوێنی توندی گرتووەتە بەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هاوردەکردنی دەرمان”، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە ئەنجامی پشکنینەکان نەکردووە.

ساڵی رابردوو بەهۆی دەرمانێکی کۆکە، کە بەرهەمی هندستان بوو ژمارەیەکی زۆر لە منداڵ لە وڵاتانی گامبیا و ئۆزبەگستان گیانیان لەدەستدا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەدرێت

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت لە کۆبوونەوەی ئێستای ئەنجومەنەکە، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت بدرێت.…
Total
0
Share