ژمارەی مردنی دایکان لە دوای لەدایکبوونی منداڵەکانیان لە ئەمریکا بەرزبووەتەوە

توێژەران دەڵێن، ژمارەی ئەو ژنە ئەمریکیانەی دوای ساڵێک لە لەدایکبوونی منداڵەکانیان گیانیان لەدەستداوە لەنێوان ساڵانی 1999 بۆ 2019 بۆ دوو هێندە بەرزبووەتەوە.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری گامای پزیشکی بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، “لە ساڵی 1999 ژمارەی ئەو ژنانەی دوای لەدایکبوونی منداڵەکانیان لە ماوەی ساڵێکدا گیانیان لەدەستداوە 505 کەس بووە، بەڵام لە ساڵی 2019 بۆ هەزار و 210 ژن بەرزبووەتەوە”.

بەپێی ئامارەکە، “ژنانی رەسەنی ئەمریکی وەک هندوئەمریکییەکان و دانیشتووانە رەسەنەکانی ئالاسکا و ژنانی رەشپێست زۆرترین رێژەی مردنیان بەردەکەوێت”.

مردنی بەشێک لە ژنانی ئەمریکا لەدوای منداڵبوونیان بە کەمتر لە ساڵێک بۆ هۆکارەکانی وەک (تێكچوونی دۆخی دەروونی، خوێنبەربوون، نەخۆشی دڵ و خوێنبەرەکان، هەوکردن، جەڵتە، بەرزبوونەوەی فشاری خوێن دەگەڕێتەوە).

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: نەختینە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرمان لە سلێمانی دابیندەکرێت

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی بەڵێنی دابینکردنی نەختینەی داوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرمان لە سلێمانی. سەبارەت…
زیاتر ببینە

لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا، ئه‌مڕۆ كۆبووه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ک بڕیارى نوێی ده‌ركرد، به‌پێی بڕیاره‌كانیش له‌ مانگى داهاتووه‌وه‌ هیچ كه‌سێك…
Total
0
Share