ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەدەچێت و دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی سازدەکات و لە بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم و عێراق دەکرێت.

بڕیارە لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئەنجامی کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەبارەی پرسی دەروازە سنوورییەکان تاووتوێدەکرێت.

پرسی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران و دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی هێزە ئەمنییەکان بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران پێکدەهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: هەموو هەوڵێکی خۆمان بۆ تێپەڕاندنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەخەینەگەڕ

قائیمقامی هەڵەبجە، رایگەیاند، “هەموو هەوڵێکی خۆمان بۆ تێپەڕاندنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەخەینەگەڕ”. نوخشە ناسیح، قائیمقامی هەڵەبجە، لە لێدوانێکی…
Total
0
Share