لە کەرکوک باوكێک بە فیشەک کوڕەکەی بریندارکرد

لە گەڕەکی شۆڕیجەی کەرکوک باوکێک دەستڕێژی گولـلەی لە کوڕەکەی کرد و برینداری کرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، بەرەبەیانی بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شۆڕیجەی کەرکوک باوکێک دەستڕێژی گولـلەی لە کوڕەکەی کردووە و برینداری کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە لە نزیک ماڵی فەرماندەیەکی پۆلیسی کەرکوک روویداوە، دوای رووداوەکە راستەوخۆ تۆمەتبارەکە لەلایەن پاسەوانانی ماڵەکەوە دەستگیرکراوە و رادەستی بنکەی پۆلیسی ئازادی کراوە.

ئاشکراشیکرد، کوڕەکە دوو فیشەکی بەرکەوتووە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدایە، لێکۆڵینەوە لەگەڵ باوکەکە بەردەوامە و تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزاندراوە.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی کارەبای سلێمانی: پێشبینی دەکرێت لە مانگی 7 و 8 دا کارەبای نیشتمانیی کەمتربێتەوە

بابەتی دواتر

یەکەم کاروانی حاجییان بەڕێگای ئاسمانی گەیشتنەوە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارەکانی تەقینەوەکە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری قوربانییەکانی ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە ماڵێکی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی بڵاودەکاتەوە، کە سەرجەمیان…
Total
0
Share